پارێزگای هەولێر (ئەربیل): بڕی دوو ملیار دینار بۆ گرفتی کەمئاوی تەرخان دەکرێت

پارێزگای هەولێر (ئەربیل): بڕی دوو ملیار دینار بۆ گرفتی کەمئاوی تەرخان دەکرێت

حوزه‌یران 12, 2025 16:06
پارێزگای هەولێر (ئەربیل): بڕی دوو ملیار دینار بۆ گرفتی کەمئاوی تەرخان دەکرێت
0

لایک

پارێزگای هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، بڕی دوو ملیار دیناری دیکە بۆ چارەکردنى کەم و کووڕیی و گرفتەکانى ئاو تەرخان کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12 حوزەیران 2025، پارێزگای هەولێر (ئەربیل) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) دەربارەی کار و پڕۆژە و پلان و بەرنامەکانى چارەکردنی کیشەی ئاو و بەدواداچوون بۆ کارى پڕۆژەکانى فریاگوزاریى خێراى ئاوى هەولێر (ئەربیل) و بەستنەوەی پڕۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشار، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، کۆ بووەوە.

له‌میانی کۆبوونەوەکەدا، ئومید خۆشناو پارێزگارى هەولێر (ئەربیل)، تیشکى خستەسەر پلان و بەرنامە ڕێژیی ئەو پڕۆژانەى کە لە ساڵانى ڕابردوودا بەپاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق بۆ چارەکردنی گرفتى کەمئاوى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (ئەربیل) کراون. پارێگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، قۆناغى زۆر باشمان بڕیووە و توانییومانە تاڕادەیەکى زۆر گرفت و کێشەکان چارە بکەین.

ئومێد خۆشناو، باسی لە بەدواداچوون بۆ کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر (ئەربیل) و بەستنەوەی پرۆژەی خێرای ئاوی هەولێر (ئەربیل) بە تۆڕە ناوخۆییەکانى ناوشار و پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری کرد و وتی، ئێستا لە 78%ى کارەکانى پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر (ئەربیل) و لە 90%ى کارەکانى بەستنەوەی پرۆژەکە بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناو شارى هەولێر (ئەربیل) تەواو بووە.

دەشڵێت، تاکو ناوەڕاستى مانگی 7ـی ئەمساڵ بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین و تاوەکو شەقامی کۆیە لە دەرەوەى شەقامى خێراى 120 مەترى، کە پێشتر بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی دووچاری کەم ئاوی هاتبوون، بەهۆى ئەو پڕۆژە ستراتیجییەوە ئاو دەگاتە گەڕەکەکانیان و کێشەی ئاویان نامێنێت.

هەروەها سەبارەت بە پڕۆژەى ئاوى قوشتەپەش کە ئێستا 40%ى کارەکانى کۆتایی هاتووە ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگى 11ى ئەمساڵ کارەکانی تەواو بن. وتیشی، پرۆژەکان بەگشتى قۆناغى باشیان بڕیووە و لەم نزیکانە چارەسەرى بە شێکى زۆى کێشە و گرفتەکانى ئاو دەکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر (ئەربیل) ڕایگەیاند، کارەباى 24 کاتژمێرى بۆ ئەو بیرانە دابین دەکرێت کە ئاوى پاکى خواردنەوە دەدەنە ماڵان، هەروەها بۆ ئەو گەڕەکانەى کێشە و گرفتى کەمئاویان هەیە قەیرانەکانى پارێزگاى ڕاسپارد بە تەنکەر ئاویان بۆ دابین بکرێت، لە ئەگەرى کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاویش، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ڕاسپارد لە ئامادەباشی تەواودا بن و لە خێراترین کاتدا چاره‌ی کێشە و گرفتەکان بکرێت.

پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) دووپاتی کردەوە، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر (ئەربیل) نابێت کەمترین گرفت و کێشەی کەم ئاوی هەبێت. وتیشی، بۆ ئەم مانگەش، بە ڕەزامەندىی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى هەولێر (ئەربیل)، بڕی دوو ملیار دیناری دیکە وەک فریاگوزاریى بۆ چارەکردنى کەم و کووڕى و گرفتەکان تەرخان کرا، لە مانگى ڕابردووش بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ هەمان مەبەست تەرخان کرابوو.

En az 10 karakter gerekli