نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئایار 23, 2026 14:42
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا و ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور و چەند پرسێکی تر گفتۆگۆیان کرد.

ڕۆژی هەینی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.

ئاماژە بەوەشکرا، تيايدا پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراقيان له‌گه‌ڵ ئێران بەتایبەتى لە بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەروەها له‌ تەوەرێکی ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، باسيان له‌ دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگیی هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە کرده‌وه‌ بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


En az 10 karakter gerekli