مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە

ئایار 26, 2026 18:45
مەسرور بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن.

ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە بەختەوەریدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

En az 10 karakter gerekli