سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی هێرشی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێم رایگەیاند، “نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى يهكلاییكردنهوهى ململانێكانی لایەنە ناکۆکەکان”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-09-2022 سەرۆکایەتیی هەرێم لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “سه‌ركۆنه‌ى بۆمبارانكردنى هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ چه‌ند ئامانجێک له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كه‌ين و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به‌ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه”.
ئەوەش هاتووە، “داوا له حکومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاک و سهروهريى وڵات بپارێزێت”.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، “هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان روونه كه رێگه نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنووره‌كانييه‌وه رووبدات.. دووپاتى دهكهينهوه كه چه‌ک و هێز كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و تاكه رێگهچارهيهک له به‌رژه‌وه‌نديى ههموولايهكدا بێت ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێک لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشیکردە سەر بنکە و بارەگاکانی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە. هەروەها ماوەی چەند رۆژێکیشە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە لە ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم، تاکو ئێستا لە هێرشە مووشەکی و درۆنانەی ئێران 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32ی کەسیش بریندار بوون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت