نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە

ئایار 19, 2026 18:22
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌یەكدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوکاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانى هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراقى لەگەڵ ئیتاڵیا، له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ کرد.

ئاماژە بەوەشکرا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراقی بۆ هاوكارى و پشتگيريى بەردەوامی ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان-عێراق و پاراستنى سەقامگیریی ناوچەکە دووپات کردەوە.

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، لای خۆیەوە، ئەنتۆنیۆ تایانی جەختی لە بەردەوامیی پشتگيريى ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان-عێراق و عێراق کردەوە و ڕايگه‌ياند کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان-عێراق دەڕوانێت وەک فاکتەرێکی ئارامی لە ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها ئامادەییی ئیتاڵیای نیشان دا بۆ فراوانکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان-عێراقدا.

ئەوەش خرایەڕوو، له‌ تەوەرێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له‌ دوایین پێشهاتەكانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى كرد و جه‌ختيان لەسەر گرنگیی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli