مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی زەیدی كۆبووه‌وه‌

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی زەیدی كۆبووه‌وه‌

ئایار 23, 2026 14:53
مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ عەلی زەیدی كۆبووه‌وه‌
0

لایک

مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

له‌ کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەربڕینی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراقیشی بۆ سەرخستنی حکوومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە.

مەسرور بارزانی جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە.

عەلی زەیدی، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی مەسرور بارزانی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە هەموومان هاوبەشین لەم وڵاتەدا و ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانە بێ جیاوازی.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان

En az 10 karakter gerekli