ئاماری فەرمی؛ ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس تێپەڕی

ئاماری فەرمی؛ ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس تێپەڕی

ئایار 27, 2026 15:28
ئاماری فەرمی؛ ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس تێپەڕی
0

لایک

دەستەی ئاماری سعوودیە ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ٣٠١ حاجی لە پیاوان و ئافرەتان.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی سعوودیە “واس” بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە: “کۆی گشتیی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ١٤٤٧ی کۆچی (

٢٠٢٦ی زاینی)، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ٣٠١ حاجی”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٦٥٥ حاجی، کە لە ١٦٥ ڕەگەزنامەی جیاوازەوە و لە ڕێگەی دەروازە جۆراوجۆرەکانەوە ڕوویان لە ماڵی خوا کردووە. لە بەرامبەردا، ژمارەی حاجیانی ناوخۆی سعوودیە (لە هاووڵاتیان و نیشتەجێبووان) ١٦٠ هەزار و ٦٤٦ کەس بووە.

شایەنی باسە لە وەرزی ڕابردووی حەجدا، کۆی گشتیی ژمارەی حاجیانی ناوخۆ و دەرەوە یەک ملیۆن و ٦٧٣ هەزار و ٢٣٠ حاجی بوو، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەو ژمارەیە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٣٣ هەزار حاجی بووە.

En az 10 karakter gerekli