ئەمڕۆ دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری لە هەولێر(ئەربیل) بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت “پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە”.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرينى يهكهمى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) و مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، ڕێوڕەسمی تیروپشكی ڕاگەیاندن و دابەشكردنی زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری لە هەولێر(ئەربیل) بەڕێوەچوو، كە زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەر و جووتیارانی قەرەبووكراوە، بوونە خاوەنی زەوی خۆیان.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیروپشك بۆ دابەشكردنی زیاتر لە ٢ هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگاری دەكەین، كە بەشێك لەو زەوییانە قەرەبووی ئەو جووتیارانەیە زەوییەكانیان كوژێندراونەتەوە، وتیشی: لەم ژمارەیەدا زیاتر لە ههزار و ٨٥٠ پارچە زەوییان بۆ فەرمانبەرانی ناحیەی ڕزگارییە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پیرۆزبایی لە فەرمانبەران و ئەو جووتیارانە كرد كە زەوییان بۆ دەرچوو، هاوكات سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر(ئەربیل) و ئیدارە و شارەوانیی ڕزگاری كرد كە كاری هونەری و دروستكردنی نەخشەی كەرتیان بۆ زەوییەكان كرد.
ساسان عەونی، ڕاشیگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی ڕابردووهوه دەستیپێكردووە، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق بەردەوامە و پێشكەوتنێكی زۆر باشی بەخۆیەوە دیوە و لە زۆر شوێن كارەكان گەیشتووەتە دوایین قۆناغ و كاركردنیش بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، زەوییەكانیان وەربگرن.
ههروهها ئاماژەی بە بەردەواميی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كرد و وتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی پێویستيی ئەو شوێنانەی كارەكانیان تەواو دەبێت، تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دەكرێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.