پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و هەورەتریشەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێنجشەممە و هەینی نەچنە سەیران.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوکەەیدا ئەمشەو چوارشەممە، 1-5-2024 رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بەخووڕ ببارێت.”
پارێزگای هەولێر دەڵێت “لەم روانگەیەوە لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.”