ئەنجامی زانکۆڵاین ڕاگەیاندرا

ئەنجامی زانکۆڵاین ڕاگەیاندرا

تشرینی یه‌كه‌م 14, 2025 12:19
ئەنجامی زانکۆڵاین ڕاگەیاندرا
0

لایک

کۆتایی بە چاوەڕوانیی دەیان هەزار قوتابی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی هات و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئەنجامی وەرگرتنی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا ڕاگەیاند.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە، دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی زانکۆلاینی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئاشکرا کرد و چەندین زانیاریی گرنگی خستەڕوو.

وەزیری خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد، کە “تاوەکو ئێستا داتای ورد لەبارەی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان-عێراق لە بەردەست نییە” بۆ ئەوەی بتوانن بەپێی پێویستیی بازاڕ قوتابی وەربگرن. هاوکات وەڵامی ئەو ڕەخنانەشی دایەوە کە باس لە زۆریی ژمارەی دەرچووانی زانکۆ دەکەن و وتی: “بەپێچەوانەی ڕەخنەکانەوە، بوونی بڕوانامەی زۆر بایەخی هەیە.”

وەزیرى خوێندنى باڵا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا باسی ئەوەیکرد، خواستێکى زۆر لەسەر کۆلێجى پزیشکى هەیە و  زانکۆلاین سیستمێکى دادپەروەرانەیە.

بەپێی ئەو ئامارانەی وەزیری خوێندنی باڵا خستیەڕوو:

ڕێژەی وەرگرتن: ئەمساڵ ١٠٠%ـی ئەو دەرچووانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، وەرگیراون.

کۆی گشتیی وەرگیراوان:

کۆی گشتیی وەرگیراوان: ٥٠،٨٦٢ قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا وەرگیراون.

چۆن ئەنجامەکەت بزانیت؟

ڕێگەی سەرەکی: قوتابیان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی www.regayzanko.com بکەن و بە بەکارهێنانی ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیی تایبەت بە خۆیان، ئەنجامی وەرگرتنیان بزانن.

En az 10 karakter gerekli