دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

تشرینی دووه‌م 20, 2025 23:21
دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
0

لایک

دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، دەنگۆی داخستنی دەروازەکەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی کەمکردنەوەی (قەرەباڵغی) لەسەر دەروازەکەمان دوورە لە ڕاستی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان-عێراق بەتایبەتی گەشتیاران و بازرگانان و کۆمپانیاکان و پیشەوەران دەکەینەوە دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە سەبارەت بە داخستنی دەروازەکەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەمەبەستی کەمکردنەوەی (قەرەباڵغی) لەسەر دەروازەکەمان

سەبارەت بەم دەنگۆیانە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە بابەتی داخستنی دەروازەکەمان دوورە لە ڕاستی.

ئاماژەی بەوەشکرد، [داخستنی دەروازەکە] تەنها پەیوەستە بە هاتووچۆی کۆڵەبەران لە نێوان دەروازەی تەمەرچین و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران.

En az 10 karakter gerekli