حەسەن توڕان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە، کە ئیسرائیل بۆ ماوەی 467 ڕۆژ کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجامدا.
لە پۆستەکەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، حەسەن توڕان ڕایگەیاند، “پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دەکەم، کە چرایەکی هیوایە لە بەرامبەر ئازارەکانی ئەو خەڵکەی کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست بەڵای داگیرکاری و شەڕانگێزییەوە دەناڵێنن”.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی ڕێگاکە نییە، بەڵکو سەرەتای بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی و ئەخلاقییە بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلی فەڵەستین. ئەوان شایەنی ئەوەیە بە کەرامەتەوە بژی و ئەرکی هەموو جیهانە پشتیوانی لێبکات”.