بەرەی تورکمانی لقی هەولێر(ئەربیل): ئەم پەرەسەندنە دەرئەنجامی تێکۆشانی ساڵانێکە

بەرەی تورکمانی لقی هەولێر(ئەربیل): ئەم پەرەسەندنە دەرئەنجامی تێکۆشانی ساڵانێکە

نیسان 16, 2026 23:02
بەرەی تورکمانی لقی هەولێر(ئەربیل): ئەم پەرەسەندنە دەرئەنجامی تێکۆشانی ساڵانێکە
0

لایک

بەرەی تورکمانی عێراقی لقی هەولێر(ئەربیل) پەیامی پیرۆزبایی بۆ هەڵبژاردنی محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکامانی عێراقی وەک پارێزگاری کەرکووک بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم پەرەسەندنە تەنیا گۆڕینی سەرکردایەتی نییە، بەڵکو دەرئەنجامێکی تێکۆشانی ساڵانێکە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەستنیشانکردنی محەمەد سەمعان ئاغا، وەک نوێنەرێکی بەڕێزی خەباتی بەرەی تورکمانی عێراقی، دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ تورکمانەکان لە دەستەبەرکردنی شوێنی شیاوی خۆیان لە ئیدارەی دەوڵەتدا.

هاوکات لە دەقی پەیامەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەم پێشهاتە هاوسەنگی سیاسی و تێگەیشتن لە ئیرادەی هاوبەش بەهێز دەکات، ئەمەش دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێیە کە دادپەروەری و یەکسانی و کولتوری پێکەوەژیان بەهێزتر دەکات بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێکهاتەی فرە نەتەوەیی کەرکووکدا بگونجێت.

لقی هەولێری بەرەی تورکمانی عێراقی باوەڕی خۆی دەربڕی کە محەمەد سەمعان ئاغا بە “وریایی و لێهاتوویی و تێگەیشتنێکی بەهێز لە دەوڵەتسازی” ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، هەروەها خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات کە متمانەی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کەرکووک بەدەستبهێنێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، هیوای سەرکەوتن بۆ پارێزگاری نوێ، کە کەرکوک لەم سەردەمە نوێیەدا ببێتە هێمای ئاشتی و گەشەسەندن و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی.

En az 10 karakter gerekli