سەزگین موسلیح بەیاتلی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لقی کفری پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی گشتی بەرەی توکمانی کە بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا، بڵاوکردەوە.
بەیاتلی، ڕایگەیاند کە ئەم پێشهاتە جێگای شانازییەکی گەورە بووە و دانانی تورکمانێک بە پارێزگاری کەرکووک بە “ڕۆژێکی مێژوویی” وەسف دەکات. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە دەستکەوتێکی بەرچاو بوو بۆ بەهێزکردنی نوێنەرایەتی شەرعی بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق و بەهێزکردنی دادپەروەری لە پرۆسەکانی بڕیاردان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەم خاڵە دەرئەنجامی چەندین ساڵ خەبات بووە، کە ڕەنگدانەوەی هەوڵە سیاسییەکانە بە ئامانجی پتەوکردنی پرەنسیپەکانی هاوسەنگی و دادپەروەری لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا.
بەیاتلی ئاماژەی بەوەدا کە دانانی تورکمانێک دوای سەدەیەک وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە ڕووی چەسپاندنی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی مافەکان بەبێ جیاوازی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێ، محەمەد سەمعان ئاغا، هیوای خواست کە ئەم سەردەمە نوێیە ببێتە هۆی پتەوکردنی دادپەروەری و سەقامگیری کەرکووک.