ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، زیانه‌كانی سێ رۆژی دروستبوونی لافاو له هه‌ولێر و دهۆك، 64 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندوه و سێ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، له‌رۆژانی 18 تاوه‌كو 21ی ئازاری 2024 به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه له دهۆك سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، 13 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها 264 كه‌سیش له‌و پارێزگایه رزگاركراون، له‌گه‌ڵ رزگاركردنی 500 كه‌سی دیكه له زاخۆ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، 17 خانوو له دهۆك، سێ خانوو له زاخۆ، یه‌ك خانووش له هه‌ولێر به‌ته‌واوی به‌هۆی لافاوه‌وه رووخاون، 213 ئۆتۆمبێلیش له دهۆك و 23 ئۆتۆمبێل له زاخۆ زیانیان پێگه‌یشتوه، 15 پرۆژه‌ی حكومی له دهۆك و 15 پرۆژه‌ی دیكه‌ش له زاخۆ زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، كۆی گشتی زیانه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر له‌گه‌ڵ زاخۆ 64 ملیار و 125 ملیۆن و 225 هه‌زار دینار بووه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت