بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ جاری پێنجه‌م لیژنه ته‌كنیكیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق كۆبنه‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانیش، ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، بۆ جاری پێنجه‌م لیژنه ته‌كنیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، باسكردن و ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێ و ئه‌گه‌ر كارنامه‌كه‌ش ته‌واو بكرێت، ده‌خرێته‌به‌رده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
بڕیاربوو رۆژی 29ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 هه‌ردوو شاندی ته‌كنیكی پارتی و یه‌كێتی بۆ جاری پێنجه‌م له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق كۆببنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌هۆی هه‌ندێك پابه‌ندی حكومی و حزبیه‌وه دواخرا.
تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی و پارتی چوار جار بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، دوایین كۆبوونه‌وه‌ش 21ی مانگی رابردوو بوو.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت