بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، رێكەوتی ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی قەتەر لە نیۆیۆڕك كۆببنەوە، تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانیان هێرشەكەی چەند رۆژی رابردووی ئیسڕائیل دەبێت بۆ سەر قەتەر.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە نیۆیۆڕك پێشوازی لە محەمەد بن عەبدوڕەحمان بن جاسم ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەر دەكات.
سەرۆك وەزیرانی قەتەر هەر لەمیانەی سەردانەكەی ئەمڕۆی ئەمریكا، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و بەشێك لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.
گفتوگۆی سەرەكی كۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی قەتەر، هێرشەكەی رۆژی سێشەممەی رابردووی ئیسڕائیل دەبێت بۆ سەر قەتەر، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و چەند بابەتێكی دیكەش دەكرێت.
رۆژی سێشەممەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر باڵەخانەیەك لە دەوحەی پایتەختی قەتەر كە بڕیاربوو شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماسی تێیدا كۆببنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەكە شەش كەش كوژران، پێنج لەوانە فەڵەستینی بوون لەگەڵ ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی قەتەر.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت