ئەمرۆ سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان هۆشداری دا لەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هیندستان هەڕەشەی لەسەرە، ئەگەر کێشەی ئاو چارە نەکرێت، ڕەتیشی کردەوە، هیچ وڵاتەکەی دەستی لە هێرشەکانی مانگی ڕابردووی کشمیردا هەبووبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پشتیوانیی لە هەوڵەکانی پاکستان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، وتیشی “ئەگەر باوەڕیان بە هەوڵەکانمان نەبوایە، ئەوا بەم شێوەیە هاوکارییان نەدەکرد.”
ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە ‘سی ئێن ئێن’ـی ڕاگەیاند، “ئەگەر قەیرانی ئاو لە کشمیر چارە نەکرێت، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستی نێوانمان هەیە.
ڕوونیشی کردەوە، پێشنیازی پاکستان بۆ چارەکردنی کێشەکە بریتییە لە پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکەی هیندستان بۆ گرتنەوەی ئاوی سێ ڕووبار، کە گرنگن بۆ ئابووریی پاکستان.
ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، کە ڕاپۆرتە میدیاییەکانی هیندستان ئاماژەیان بەوە کردووە، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی باگلیهار لە بەشی کشمیر کە لە ژێر کۆنترۆڵی هیندستاندایە، کەم بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاوی ڕووباری چیناب نەگاتە پاکستان.
وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی بەوەش کرد، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەو پەیامەی گەیاندووەتە ئەوان کە هیندستان ئامادەیە شەڕەکە ڕابگرێت، ڕوبیۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکانی ئەمەریکا ڕێگریی لە پەرەسەندنی دۆخەکەی هیندستان و پاکستان کردووە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت