محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەردانی ئەرشاد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی پێشوو و پەرلەمانتاری تورکمانی کەرکووکی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەردانی ئەرشاد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی پێشوو و پەرلەمانتاری تورکمانی کەرکووکی و ئەحمەد ڕەمزی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، کە تیایدا باس لە ڕێگاکانی زیادکردنی بەشداری سیاسی تورکمان کرا، جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی ئیرادەی گەلی تورکمان کرایەوە بۆ دەستەبەرکردنی مافە سیاسی و ئیداری و کولتوورییەکانیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.