فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری کەرکووک کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١ی ئایاری ٢٠٢٦، لە بەغداد فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا پارێزگاری کەرکووک کرد.
لە دیدارەکەدا پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پارێزگار لە پۆستە نوێیەکەیدا پێشکەش کرا و تاوتوێی دیارترین ئەو تەحەدایانە کرا کە ڕووبەڕووی پارێزگاکە دەبنەوە و ئەو بارودۆخانەی کەرکووک بەخۆیەوە دەبینێت، بەو شێوەیەی کە سەقامگیری و ئاشتی بەدی بهێنێت و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز بکاتەوە.