محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک، پێشوازی لە سەنعان ئاغا سەرۆکی پێشووتری بەرەی تورکمانی عێراقی و مەتە نەبیل موراتڵی سەرۆکی وەقفی هاوکاری و ڕۆشنبیریی تورکمانئێلی و شاندی هاوڕێیانیان کرد.
هەر یەک لە ئاغا و موراتڵی پیرۆزباییان لە پارێزگاری کەرکووک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
لە ماوەی سەردانەکەدا، باس لە هەوڵەکانی ئیدارەی کەرکووک و دیدگای لە پەرەپێدانی کارە حکوومی و خزمەتگوزارییەکان، و کارکردن بە ڕۆحیەتی یەک تیم کرا، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە سەقامگیریی پارێزگاکە و خزمەتکردنی پێکهاتە بەڕێزەکانی.