هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆ و سەرۆکایەتیی شارەوانى هەولێر، هۆشداریى بە شۆفێران دەدەن، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو ناوچانە رانەگرن کە ئەگەرى دروستبوونى لافاویان لێدەکرێت.
سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر دەڵێت: “تیمەکانمان لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکاندا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داوا لە هاونیشتمانییان و شوفێران دەکەین ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنە لاوازەکان رانەگرن بەتایبەتی ئەو شوێن و جێگایانەی تێبینی دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت”.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، “ئۆتۆمبێلەکانیان لە نزیک پردی سەیداوە رانەگرن، چونکە پێشتر چەندین ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان لەو ناوچەیە ژێرئاو کەوتوون و تووشی زیانی دارایی بوون”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت