مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
له کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەربڕینی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراقیشی بۆ سەرخستنی حکوومەتەکەی لەپێناو خزمەتکردنی گشت پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانی جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە.
عەلی زەیدی، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی مەسرور بارزانی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە هەموومان هاوبەشین لەم وڵاتەدا و ئامانجمان چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانە بێ جیاوازی.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت