مەكتەبی سیاسی پارتی: دەستوەردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن جێگای قبوڵ نییە

مەكتەبی سیاسی پارتی: دەستوەردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن جێگای قبوڵ نییە

تشرینی دووه‌م 19, 2025 08:44
مەكتەبی سیاسی پارتی: دەستوەردان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن جێگای قبوڵ نییە
0

لایک

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دەنگۆی هەوڵەكان بۆ دەستوەردان و گۆڕینی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەلایەن چەند لایەنێكەوە ڕاگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە، جەخت دەكاتەوە كە ئەمە هێڵی سوورە.

دەقی ڕاگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:-

هاووڵاتیانی بەڕێز…

هەروەكو ئاگادارن پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە ڕێكەوتی (١١ـی ١١ـی ٢٠٢٥) لە كەشوهەوایەكی دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا، لیست و قەوارە سیاسییەكان و کاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان، ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند.

ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەکان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، کە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت.

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٥

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)