ئایدن مەعروف: بەشداری کردنی بەرەی تورکمانی عێراق لە هەڵبژاردن بۆشاییەکی گەورە پردەکاتەوە

ئایدن مەعروف: بەشداری کردنی بەرەی تورکمانی عێراق لە هەڵبژاردن بۆشاییەکی گەورە پردەکاتەوە

تەممووز 30, 2025 11:57
ئایدن مەعروف: بەشداری کردنی بەرەی تورکمانی عێراق لە هەڵبژاردن بۆشاییەکی گەورە پردەکاتەوە
0

لایک

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ـی وەکو ڕێکەوتی هەڵبژاردن دیاری کرد. بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە دەسەڵاتی تەواو ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە خێرایی تەواوبکرێت. وادەکە بەوجۆرە دانراوە کە ٤٥ رۆژ بەر لە تەواو بوونی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و گونجاوبێت لەگەڵ دەستوور. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە یاسای هەڵبژاردن پرۆسەکە دەستپێبکات.

ڕێکەوتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نزیک دەبێتەوە و دوای ئەویش ئامادەکاری دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆ زانینی دۆخی تورکمان لە هەولێر (ئەربیل) و پەیوەندیی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان چەند پرسیارێکمان ئاراستەی ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی، کرد.

کۆتا رەوشی ئامادەکاری بۆ

هەڵبژاردن چییە؟

ئێمە لە هەولێر (ئەربیل) بە ناوی بەرەی تورکمانی بە پێنج کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ دەکەین. ئامانجمان پاراستنی هەبوونی تورکمانە لە هەولێر (ئەربیل). پێشتریش بەشداریمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردبوو. ئەم ساڵیش بە هەمان ناو بەشداری ئەم هەڵبژاردنە دەکەین. گشت ئامادەکارییەکان کراون. هەروەها جگە لە بەرەی تورکمانی عێراقی هیچ پارتێکی تورکمانی بەشداری لەم هەڵبژاردنە ناکات تەنها کاندیدانی بەرەی تورکمانی لیستیان هەیە.

وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن، خەڵکی دەیانەوێ بزانن بۆچی دووبارە بەشداری هەڵبژاردن دەکەنەوە؟

بابەتی هەبوونی تورکمان لە هەولێر (ئەربیل) بابەتێکی گرنگە، کە لە هەڵبژاردن دەڕوانین؛ دەبینین جگە لە کەرکووک، لە شارەکانی دیکەش تورکمان بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەکەن. تەنها لە کەرکووک و هەولێر (ئەربیل) تورکمان لە ژێر ناوی بەرەی تورکمانی عێراقی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن. ئێمە لەوەتەی ساڵی ٢٠١١ـەوە لە هەرێم و عێراق بەشداری هەلبژاردنەکانمان کردووە و لە هەرێم پەرلەمانتارمان هەبووە بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرلەمانتاریمان بەدەستنەهێناوە. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت؛ ئەگەر کۆتاش نەبێت ئێمە بەشداری هەڵبژاردن دەکەین. ئێمە درێژە بە خەباتی هەڵبژاردن دەدەین و ئامانجمان بردنەوەیە. بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنە پڕکردنەوەی بۆشاییە و دروستکردنی حەماسەتە. بەشداری کردنی بەرەی تورکمانی بۆشاییەکی گەورە پڕدەکاتەوە. ئەگەر بەرەی تورکمانی عێراقی نەبێت تورکمانی هەولێر (ئەربیل) دەنگ بە کێ بدەن؟

ئایا هیچ ئامادەکارییەکتان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەربیل) کە بڕیار وایە لە ساڵی ٢٠٢٦ ئەنجام بدرێت؟

ئێمە بۆ هەموو قۆناغێک ئامادەکارییمان هەیە بۆ هەڵبژاردن. بەرەی تورکمانی عێراقی بۆ هەڵبژاردن هەموو رۆژ و هەفتەیەک ئامادەکاری دەکات. لەنێو پارتەکان، لە عێراق و هەرێم پارتێکی سیاسی زۆر گرنگە. بەرەی تورکمانی عێراقی، پارتێکە هەوڵ دەدات کێشەی خەڵک چارەسەر بکات و بەرگری لە مافەکانیان بکات. لەبەر ئەم هۆکارەش بەرەی تورکمانی عێراقی لە سیاسەتەوە تا پرسە کۆمەڵایەتییەکان نوێنەرایەتی تورکمان دەکات. لەگەڵ ئەمەشدا بەرەی تورکمانی عێراقی هەموو کات دەرگای دانانی پەیوەندی باش و هاریکاری لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە، بەکراوەیی جێهێشتووە. لە بابەتی نەتەوەییش گرنگە بەرەی تورکمانی عێراقی لەگەڵ پارتە تورکمانییەکانی دیکە بجوڵێت.

بەشداری کردن لە ٣ هەڵبژاردن لە ٣ ساڵدا بۆ پارتێک واتای چی دەگەیەنێت؟

ئەمە بە واتای سەرکەوتن و نوێنەرایەتی تەواو دێت. بەرەی تورکمانی عێراقی جێگای شانازی تورکمانە. بەرەی تورکمانی عێراقی بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەرکووک، وە لەهەموو شارەکان ئۆفیس و چالاکی هەیە. دوای ساڵی ٢٠١١، بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەولێر (ئەربیل) بووەتە سیاسەتی بەناوبانگی هەرێم. لەگەڵ پارتی و پارتە ئیسلامییەکان و پارتەکانی دیکە پەیوەندی باشی هەیە. هەروەها بەرەی تورکمانی عێراقی بەرگریکاری مافەکانی تورکمانە بەشێوەیەکی چالاک. بەشداری کردنی بەرەی تورکمانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤، بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥ و بەشداری کردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیاروایە لە ساڵی ٢٠٢٦ ئەنجام بدرێت، بەڵگەیەکی بەهێزە کە ئاماژە بە توانا و نوێنەرایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی دەدات بەوەی لە ٣ ساڵدا بەشداری ٣ هەڵبژاردن دەکات.

دەمەوێت وەکو وەزیرێک پرسیاری ئەوەتان لێبکەم؛ کابینەی نوێ دادەمەزرێت؟ یاخود هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە؟

هەرگیز هەڵبژاردن دووبارە ناکرێتەوە. دواکەوتنێک لە دامەزراندنی حکوومەت هەیە. ئەمەش سەرچاوەی گرتووە لە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی. تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن نەکراوە. بە دڵنیاییەوە کابینەی نوێ لە ماوەیەکی کەمدا دادەمەزرێت. کاریگەرترین پارت لە هەرێم کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەیەوێت کابینەکە بە بەشداری تورکمان و کریستیان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، دابمەزرێت. ئێمە وەکو وەزیرێک و وەکو بەرپرسێکی بەرەی تورکمانی و وەکو هاووڵاتییەکی تورکمان دەمانەوێت لە زووترین کاتدا حکوومەت دامەزرێت. ئێمە هەموو کات پشتگیری لەمە دەکەین. سەقامگیری و پرێنسیبەکانی بەیەکەوە ژیان لە هەرێم گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش.

لە لێدوانەکانی پێشووتان ڕاتانگەیاندبوو لە کابینەی نوێ وەزارەتێک بە تورکمان دەدرێت، لەمبارەیەوە لەگەڵ بەرەی تورکمانی عێراقی کۆبوونەوەتان ئەنجامداوە؟

تاوەکو ئێستا دیدارمان نەبووە بەڵام تورکمان پێگەیەکی گرنگی هەیە لەنێو کۆمەڵگادا. هەموو کات لایەنگری ئاشتی بووە. دەمەوێت ئاماژە بەوەش بکەم؛ لەم کابینەیەدا لە وەزارەتێک زیاتر بۆ تورکمان تەرخان دەکرێت. بەرەی تورکمانی عێراقیش بەشداری حکوومەت دەکەن. ئەم بەشدارییە ماف و داواکاریی تورکمانە.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ووتی: کۆماری تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمارێکی گرنگە. لە ناوچەکە دەستی تورکمان و کەمینەکانی دیکەی گرتووە. لە رۆژگارماندا تورکمان فاکتەرەکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی عێراق-تورکیا و هەرێم-تورکیا. تورکیا هەموو کات دەستی تورکمانی عێراقی گرتووە. تورکی عێراق پارچەیەکی دانەبڕاوی جیهانی تورکە. جیهانی تورکی بەشدارییەکی گەورەی هەیە لە هەبوون و کلتووری تورک لەعێراق. بۆ ئاماژەدان بە گرنگیمان لە گشت بوارەکان ئەمە باس دەکەم.

چاوەڕوانی چی لە هەڵبژاردن دەکەن؟

دەمانەوێت هەڵبژاردن خاوێن و شەفاف بێت. کاردانەوە هەبوو لە کەرکووک سەبارەت بە سیستەمی دەنگدان. هەڵگرتنی پەنجەمۆر بۆ پرۆسەی دەنگدان بووە هۆی دڵەڕاوکێ. ئامانجی بەرەی تورکمانی عێراقی بەدەستهێنانی کورسییە لەکەرکووک و هەولێر (ئەربیل).

ئامادەكردن: ئەمیر دەمیرجی

وێنە: دانیاڵ كورەجی

En az 10 karakter gerekli