کەشناسی: ئەمڕۆ بەفربارین دەست پێ‌ دەكاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بەفربارین دەست پێ‌ دەكاتەوە

كانونی یه‌كه‌م 31, 2025 13:22
کەشناسی: ئەمڕۆ بەفربارین دەست پێ‌ دەكاتەوە
0

لایک

بەپێی پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان-عێراق، ئەمشەو شەپۆڵێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان-عێراق هاتووە، كەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین ڕوو لە بەشێك لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات، كە تا سبەی كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت، هەروەها لە سبەی پێنجشەممە پلەكانی گەرمان كەمێك بەرز دەبنەوە.

باس لەوەشكراوە، لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین روو لە بەشێك لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنووری ئیدارەی سۆران، بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر (ئەربیل) دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیاكان.

En az 10 karakter gerekli