به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران و سبه‌ینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێك کات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێك کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با لەسەر خۆ – مامناوەند ده‌بێت و له‌نێوان ١٠ بۆ ٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێك کات و شوێنی جیا جیا. لە دواینیوەرۆ پێشبینی تاوەبارانی کورت خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر (ئەربیل) ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٢٠ پلەی سیلیزی