به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارینی كورتخایه‌ن هه‌یه و به‌گشتیش تا شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌شی ناوچه‌كان ساماڵ ده‌بێت و هیچ شه‌پۆلێكی بارانبارین له‌ئارادا نییه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه نیمچه شاخاوییه‌كان و ناوچه سنوورییه‌كان ئاسمانی نیمچه هه‌ور و هه‌ندێك كات له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری چڕبوونه‌وه و دابارین هه‌یه به شێوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن له هه‌ندێك كاتی دوای نیوه‌ڕۆ كه به‌شێوه‌ی بارانی به‌هاری ده‌بێت، وه‌ك پێشبینی كه‌شی ناوچه‌كه‌مان له ئه‌مڕۆوه تا ڕۆژی شه‌ممه هه‌رێمی كوردستان-عێراق له ژێر كاریگه‌ری هیچ شه‌پۆلێكی باران نیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به گشتی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌وره ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل): ٢٠ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: ١٠ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: ١٨ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٩ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١٩ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ٢٠ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: ٢٣ پله‌ی سیلیزی