به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكان هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش ڕووو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان به گشتی نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه‌ی جیا جیا ده‌بێت، پێشبینی بارینی تاوه بارانی كورتخایه‌ن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بونی هه‌وره تریشقه له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا، پێشبینی تاوه بارانی به‌خوڕ ده‌كرێت له هه‌ندێك كاتدا كه هه‌وره تریشقه‌و ته‌زره‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت به تایبه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر (ئەربیل) و ده‌وورووبه‌ری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه‌ی گه‌رمیان.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٢-٣ پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزمده‌بنه‌وه و هه‌ندێك كاتیش ئاستی بینین كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل): ١٩ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: ٨ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: ١٧ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٨ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١٧ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ١٨ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: ٢٢ پله‌ی سیلیزی