به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌گه‌ری بارانبارین و تاوه باران له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكان هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مڕۆ كه‌ش به گشتی بارانبارین ده‌بێت و ناسه‌قامگیری كه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت به درێژای ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌تا ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان و قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه شاخاویه‌كان و ئیداره‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له سنووری پارێزگای دهۆك له كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات شێوازی دابارین بارانی مامناوه‌ند و لێزمه بارانی پچڕ پچڕ و هه‌وره تریشقه له هه‌ندێك كاتدا.
ئاماژە بەوەشکرا، پاشان كاریگه‌ری ئه‌م ناسه‌قامگیریه بۆ به‌شه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌تایبه‌ت (سنووری پارێزگای هه‌ولێر (ئەربیل) به گشتی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌شتی شاره‌زور و پاشان بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای كه‌ركووك و ئیداره‌ی گه‌رمیان) ده‌ڕوات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك كات له كاتی بارانبارین جگه له هه‌وره تریشقه ئه‌گه‌ری ته‌زره بارین هه‌یه زیاتر له‌و ناوچانه‌ی به‌رزیان له ٩٠٠ مه‌تر زیاتره له ئاستی ڕووی ده‌ریا، كه‌شی باراناوی تا كاته‌كانی شه‌و دره‌نگ به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
ئه‌وه‌شیخستووەته‌ڕوو، سبه‌ی چوارشه‌ممه كه‌ش نیمچه هه‌ور و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه‌ی جیا جیا به تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان له هه‌ندێك كاتدا له دوای نیوه‌ڕۆ پێشبینی ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م بۆ سه‌نته‌ری پارێزگاكان، سبه‌ی پێشبینی باران به شێوه‌ی بارانی به‌هاری و گه‌واڵه باران ده‌بێت هه‌ندێك ناوچه كه‌شه‌كه‌ی سه‌قامگیره هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه ئه‌گه‌ری لێزمه بارانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی هه‌وره تریشقه .
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل): ١٩ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: ١٠ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: ١٨ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ١٩ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ١٨ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: ١٨ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ١٩ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: ١٩ پله‌ی سیلیزی