کەشناسی: لە هەندێک کات باران بەلێزمە دەبارێت

کەشناسی: لە هەندێک کات باران بەلێزمە دەبارێت

نیسان 18, 2026 20:37
کەشناسی: لە هەندێک کات باران بەلێزمە دەبارێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و باران دەبارێت.

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ” ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتژمێرەکانی بەیانی بارانبارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت”.

سەبارەت بە سبەی یەکشەممە ١٩ـی نیسان، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ” ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو، لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیا جیا، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین، کۆیە و سۆران لە سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل)، شارەدێی بەردەرەش، باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێک ناوچە لە گەرمیان.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ، بەرێوەبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر(ئەربیل): ٢٠ پلە 
سۆران: ١٧ پلە
سلێمانی: ١٩ پلە
چەمچەماڵ: ٢٠ پلە
دهۆک: ١٩ پلە
زاخۆ: ١٩ پلە
هەڵەبجە:  ٢١ پلە
گەرمیان:  ٢٥ پلە

حاجی ئۆمەران: ١٣ پلە 

En az 10 karakter gerekli