بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت

بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت

نیسان 12, 2026 10:59
بارانبارین لە هەرێم بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باران بەردەوام بێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢-٤-٢٠٢٥، بە گشتی باران بێت و کەش و هەوا ناسەقامگیر بێت، ئاماژەی بەوەشدا، باران سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و قەزاو ناحیەکان و ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات.

کەشناسیی راشیگەیاند، دواتر کاریگەری ئەم شەپۆلە سنووری پارێزگای هەولێر (ئەربیل) بە گشتی و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر (ئەربیل): ١٩ پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی 

سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli