وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە دوای دوو ساڵ شەڕی غەززە، ئاماری کوژراوەکانی بڵاوکردەوە.
دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، لەلایەن ئیسرائیلەوە بە “شمشێری ئاسنین” و لەلایەن حەماسەوە بە “تۆفانی ئەقسا” ناسێنرا، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماری کۆی گشتیی ئەو سەربازانەی بڵاوکردەوە کە لە بەرە و ناوچە جیاجیاکاندا کوژراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە ڕۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای شەڕەکەوە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هەزار و ١٥٢ سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون. ئەم ئامارە سەربازانی سوپای ئیسرائیل، پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ‘شاباک’، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت کە لە کەرتی غەززە، باشووری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوا کوژراون.
هەروەها بەپێی یەکەی سەربازی، هەزار و ٣٥ سەربازی سوپای بەرگریی ئیسرائیل (IDF)، ١٠٠ ئەفسەر و کارمەندی پۆلیسی ئیسرائیل، نۆ کارمەندی دەزگای ئاسایشی گشتیی شاباک، هەشت کارمەندی دەزگای زیندانەکان کوژراون.