وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات، قەدەغەکردنی گه‌شتی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ مالی ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەو روداوانەی کە ئێستا لەو وڵاتە رودەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردووه، بەهۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ئێستا له مالی ڕووده‌ده‌ن، وەزارەتی دەرەوە گەشتی هاووڵاتیانی ئیماراتی بۆ مالی قەدەغەکردووە.
وەزارەتەکە هەروەها داوای لە هاووڵاتیانی ئیماراتی کردووە کە ئێستا لە مالیدان “بە زووترین کات بڕۆن و بگەڕێنەوە بۆ ئیمارات”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كان و هۆشداریه‌كانی وڵاته‌كه كردووه‌ته‌وه و داوای له هاوڵاتیان كردووه به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گرژییه‌كان له وڵاتی مالی ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه و دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر گرووپێكی سه‌ربازی له كه‌ناڵی فه‌رمی وڵاته‌كه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی وڵاتیان ڕاگه‌یاند.