نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سووریامان کرد”.
کۆبوونەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٦ بوو لە تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، “ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سووریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەکان”.
دەشڵێت، “تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سووریامان کرد بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنی و ئابوورییەکان”.