کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر کەمپینێکی راگەیاند

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر کەمپینێکی راگەیاند

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا کەمپینێکی راگەیاند.

شوبات 8, 2023 20:14
کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر کەمپینێکی راگەیاند
0

لایک

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر (ئەربیل) بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا کەمپینێکی راگەیاند.

بە پێی راگەیەندراوێک کە لە هەژماری فەرمی کونسوڵخانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیان بڵاوکراوەتەوە، کەمپینێک لەلایەن کونسوڵخانەکە دەستپێکراوە و کەل و پەلەکان لە رێگەی مانگی سووری تورکیەوە دەنێردرێن بۆ لێقەوماوان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە “هیوادارین بایەخ بەو کەلوپەلە پێویستە بەپەلانە بدرێت کە خەڵکی ئەم ناوچانە پێویستیانە و گواستنەوەیان ئاسانە. یارمەتیەکانیش وەکو جلوبەرگی زستانە و بەتانی و چیسە خەو و خواردنی قوتوکراو، وە داواکارین کەلوپەلی بەکارنەهاتوو وە ئەگەر بکرێت بە شێوەیەکی ئامادەکراو لە ناو کارتۆن بێت چونکە پێویستە بێ دواکەوتن و بەپەلە بۆیان بنێردرێت”.