محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک پیرۆزبایی لە کاپتن یونس مەحمود کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بۆ خولی هەڵبژاردنی ٢٠٢٦-٢٠٣٠.
پارێزگاری کەرکووک ڕاشیگەیاند، پیرۆزبایی لە کەرکووک و خەڵکەکەی لە سەرجەم عێراقییەکان و جەماوەری وەرزشی دەکەین بۆ هەڵبژاردنتان لەمڕۆدا ئێمە تەواو متمانەمان هەیە کە کەرکووک لە پێشینەی کارەکانتاندا دەبێت بەهۆی ئەو پێگە و بەخشینەی کە هەتانە و ئەو شایستەییەی کە کەرکووک هەیەتی کە نوێنەرایەتی سەروەت و سامان و مێژوویەکی وەرزشی دەکات ئێمەش ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەک لەپێناو سەرکەوتنی کارەکانتان و گەڕاندنەوەی کەرکووک بۆ پێگە وەرزشییەکەی کە یەکێکە لە گرنگترین خاڵە هاوبەشەکانی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک.
لە کۆتاییدا پارێزگاری کەرکووک پیرۆزبایی و دڵخۆشی خۆی ئاراستەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە هەڵبژاردنەکەیان.