بەڕێوبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم کردەوە و کەش و هەوا تاڕادەیەک جێگیر دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، پلەکانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
دەشڵێت: سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، پلەكانی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمار كراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلە
سلێمانی : 20 پلە
دهۆک : 21 پلە
هەڵەبجە : 21 پلە
زاخۆ :21 پلە
سۆران : 20 پلە
حاجی ئۆمەران : 11 پلە
گەرمیان : 24 پلە