وەزارەتی دارایی دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بڕی (٢٩٥) ملیار و (٤٠٥) ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێر (ئەربیل)ی بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێر (ئەربیل)ی بانکیی ناوەندی عێراق، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.