گۆڤاری “ئیندیا توده‌ی” هیندی رایگه‌یاند، هیندستان ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕووسیا واژۆكرد بۆ دابینكردنی مووشه‌كی دوورمه‌ودای ئاسمانی له‌جۆری R-37M به به‌های ١.٢ ملیار دۆلار.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه واژۆكراوه‌كه‌ی روسیا و هیندستان، ٣٠٠ مووشه‌ك له مۆسكۆوه ده‌فرۆشرێته نیوده‌ولهی، پێشبینیده‌كرێت هێزی ئاسمانی هیندستان له ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگ له واده‌ی واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌سته، قۆناغی یه‌كه‌می مووشه‌كه‌كان وه‌ربگرێت.
گۆڤاری “ئیندیا توده‌ی” هیندی ده‌ڵێت، “ئه‌مه پێشكه‌وتن نییه، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتنه، چیتر فڕۆكه‌وانه‌كانمان پێویستیان به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی دوژمن نابێت، به‌هۆی فڕۆكه‌ی R-37M ڕادار و تانكه فڕیوه‌كانی دوژمن له‌ناو ده‌به‌ین و دوای ئه‌وه‌ش چه‌كدارانی دوژمن نا‌وێرن سه‌روه‌ری ئاسمانیمان تاقیبكه‌نه‌وه”.
هێزی ئاسمانی هیندستان ده‌توانێت سود له موشه‌كی R-37M بۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری Su-30K وه‌ربگرێت، كه نیوده‌لهی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی جیهانه و زیاتر له ٢٥٠ فڕۆكه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م فڕۆكانه پێویستیان به نوێكردنه‌وه ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و چه‌كه نوێیه به‌كاربهێنن.