وەزارەتی کارەبای دەڵێت، نیوەی هاووڵاتییانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا بۆ مانگی دووی ئەمساڵ کەمتر لە ٣٦،٠٠٠ دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: خۆشحاڵین بەوەی لە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی دوو بۆ هاوبەشانی ماڵان لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاووڵاتییان کەمترین پارە دەدەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا خشتەی پارەدان بۆ مانگی دوو بەمشێوەیەیە.
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاووڵاتییان بۆ مانگی دوو لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان: ٣٦،٠٠٠ دینار
هەولێر(ئەربیل): ٣٠،٠٠٠ دینار
سلێمانی: ٣٥،٠٠٠ دینار
دهۆک: ٧٤،٠٠٠ دینار
هەڵەبجە: ٣٩،٠٠٠ دینار
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان
هاووڵاتییان: ٤،٤٢٧،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ١٣٧،٠٠٠
هەولێر(ئەربیل)
هاووڵاتییان: ١،٩٣٥،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٦١،٠٠٠
سلێمانی
هاووڵاتییان: ١،٣٤٥،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٣٥،٠٠٠
دهۆک
هاووڵاتییان: ٤٩٥،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٢٠،٠٠٠
هەڵەبجە
هاووڵاتییان: ١٣٥،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٤،٠٠٠
زاخۆ
هاووڵاتییان: ٢٣٨،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ١٠،٠٠٠
سۆران
هاووڵاتییان: ١٤٤،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٥،٠٠٠
ڕاپەڕین
هاووڵاتییان: ١٣٥،٠٠٠
شوێنی بازرگانی: ٢،٠٠
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪٨٠ـی هاووڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.