بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمشەو هەینی ٦ی ئاداری ٢٠٢٦، کاتژمێر: ٢٢:٤١، هێزەکانی هاوپەیمانان چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر (ئەربیل) تێکشکاند و خستە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پارچە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە گۆڕەپانێکی نزیک هۆتێلێک کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.