ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی نەورۆزەوە، سبەی دووشەممە کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ، ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە پارکی شانەدەر بەڕێوەدەچێت.
پارێزگاری هەولێر لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی داوای لە دانیشتوانی شاری هەولێر و گەشتیارانی شارەکانی دیکە کرد، “لەپێناو هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و بەرزڕاگرتنی سەرکەوتنی راپەرینی خەڵکی کوردستان، بەشداری لە ئاهەنگەکە بکەن”.
پارێزگاری هەولێر هەروەها راشیگەیاند، هەموو چاڵاکییەکانی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز کە لە رۆژی 11ی ئادارەوە دەستیپێکرد، تا سبەی 20ی ئادار بە هەڵکردنی مەشخەڵی نەورۆز و ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە پارکی شانەدەر، کۆتایی پێدێت.
هەروەها سوپاسی لێژنەی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆزی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا کار و پلانەکانیان بە دروستی ئەنجامدا.