بزوتنەوەی حەماس ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە ڕازی بوون و ئەوەشیان لەڕێگەی شاندێکەوە بە نێوەندگیرەکان وتووه، به‌مزوانه‌ش ئاڵوگۆڕی دیله‌كان ده‌ستپێده‌كات.
بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نێوه‌ندگره‌كان ڕه‌زامه‌ندی ئیسرائیلیان خستۆته‌ڕوو بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌ركردایه‌تی حه‌ماس وه‌ڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست گه‌یانده نێوه‌ندگره‌كان، مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشنیازه كه له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، حه‌ماس به پشت به‌ستن به به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه له كه‌رتی غه‌ززه جێگیر بووه، به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژیی زایۆنیسته‌كان له دژی ئه‌وان و كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵكوژی و شه‌ڕی قڕكردن كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌رپرسیارانه و ئه‌رێنی مامه‌ڵه‌ی كرد.
له‌دوای هێرشه‌كه‌ی تۆفانی ئه‌قسا له 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـە‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌ستیپێكرد، تاوه‌كو ئێستاش زیاتر له 46 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه كوژراون و زیاتر له 150 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل، قۆناغی ئاگربه‌ست له‌سێ به‌ش پێكدێت، به‌شی یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی 42 رۆژدا جێبه‌جێده‌كرێت كه ئازادكردنی 33 بارمته له‌لایه‌ن حه‌ماس و سه‌دان ده‌ستگیركراوی فه‌ڵه‌ستینیه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.