وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەمساڵ باران بارین لە ئاستێکی باشدا بێت و دەشڵێت، چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بارانی باش دەبارێت.
ڕۆژی شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بارانبارینی ئێستا سەرەتایەکی ئومێد بەخشە بۆ ساڵێکی تەڕ و باراناوی، سەرەڕای کەمی بارانبارین لە مانگی ١٠ و دەشڵیت، دوای چەند ساڵێک لە وشکەساڵی ئەمساڵ عێراق بڕێکی باش باران بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە سەرەتای وەرزی داباریندایە و پێویست ناکات لە ئێستاوە دەست بە کۆگاکردنی ئاو بکرێت.
ئەوەشی خستەروو، پێویستی ڕاستەقینە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات چڕبووەتەوە بۆ دەستەبەرکردنی یەکەم ئاودێری بۆ بەرهەمی گەنم، کە ڕەزامەندی لەسەر دراوە بۆ چاندن لەسەر یەک ملیۆن دۆنم.