کەشناسی: شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

نیسان 1, 2026 12:04
کەشناسی: شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام لە کاتەکەکانی دوای نیوەرۆی سبەی پێنجشەممەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( ٢ – ٤ ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ کاتەکەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و شەپۆڵی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە. بەڵام پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

لەبارەی دەسپێكردنەوەی بارانبارینەوە كەشنیاسی دەڵێت، “سبەی سەرەتا لەسەر سنوری پارێزگای دهۆک نمەباران و بارانێکی مامناوەند دەبێت، پاشان شەپۆڵەکە درێژ دەبێتەوە بۆ  هەولێر (ئەربیل) و سلێمانی و هەڵەبجە. كە باران بەشێوەیەکی نمەباران و بارانی ما ناوەند دەبێ. رێژەی بارانبارین لە سنوری دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاکانی دیكە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر (ئەربیل): ١٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٧ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی

En az 10 karakter gerekli