کەشناسی: بارانبارین کۆتایی هات

کەشناسی: بارانبارین کۆتایی هات

ئازار 31, 2026 14:48
کەشناسی: بارانبارین کۆتایی هات
0

لایک

بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین کۆتایی هات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە، هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان کۆتای هاتووە ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەکەمان ناجێگیری یەکی کەم هەیە لە کەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و کەمێک هەورە تریشقە هەیە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەبارانی کورت خایەنی هەیە .

بۆ سبەی چوارشەممە، ١ـی نیسان بە پێێ پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت و سەرجەمی ناوچەکەمان تا ڕادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت ئەگەری نمەباران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە .

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ١٧پلە

سلێمانی:١٦پلە

دهۆک:١٦پلە

هەڵەبجە:١٩پلە

زاخۆ:١٦پلە

سۆران:١٣پلە

چەمچەماڵ:١٨پلە

حاجی ئۆمەران:٦پلە

En az 10 karakter gerekli