کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سووریا لە ئوردن بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سووریا لە ئوردن بەڕێوەچوو

كانونی یه‌كه‌م 14, 2024 18:07
کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سووریا لە ئوردن بەڕێوەچوو
0

لایک

دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 10 وڵات لەسەر دۆخی سووریا، داواکرا پشتیوانی و هاوکاری پێشکێشی سووریا بکرێت، شەڕی تیرۆر بکرێت، پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسیی سووریا و دامەزراندنی ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی سووریا بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 14-12-2024 وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە ئەمریکا، تورکیا، ئوردن، سعودیە، عێراق، لوبنان، میسر، ئیمارات، بەحرەین و قەتەر؛ هاوشان لەگەڵ کایا کالاس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، هەروەها گیێر پێدرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لەبارەی دۆخی سووریا لە شاری عەقەبەی ئوردن بوو و دوای تەواوبوونیشی، راگەیەندراوی فەرمیی کۆبوونەوەکە بە ناوی “راگەیەنراوی عەقەبە” بڵاوکرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لە، “وەستان لەگەڵ گەلی سووریای برا، پێشکێشکردنی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک و رێزگرتن لە خواست و بژاردەی ئەوان” کرایەوە.

بەرپرسەکان هەروەها، داوای پرۆسەیەکی راگوزەری گشتگیر و ئاشتییانە و وەستانی هەموو ئۆپەراسیۆنە چەکدارییەکانیان کرد. “پشتگیری لە رۆڵی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا بکرێت، هاوکاریی دامەزراندنی ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی سووریا بکرێت.”

وەزیرانی دەرەوە رێککەوتن لەسەر، گفتوگۆیەکی نیشتمانیی گشتگیر و داوایان کرد، خەڵکی سووریا هاوسۆزی دروستکردنی دەوڵەتێکی یەکگرتوو، سەقامگیر، پارێزراو و ئازاد بن.

بەرپرسەکان سەرکۆنەی “لەشکرکێشییەکانی ئیسرائیل”ـیان کرد لە ناچەی لەچەکداماڵدراو و رایانگەیاند “پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەت بپارێزرێن و توانەکانیان زیاتر بکرێن.”

وەک لە راگەیەندراوەکە هاتووە، “پابەندیی خۆمان بە شەڕکردن لە دژی تیرۆر دووپات دەکەینەوە. بەزاندنی داعش خاڵی لەپێشینەیە. پێویستە ئەو هاوکارییە مرۆییەی خەڵکی سووریا پێویستییەتی، دابین بکرێت.”

En az 10 karakter gerekli