وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ پارێزگاری کەرکووک لە عێراق پێشکەوتنێکی مێژووییە لە ڕووی گشتگیری و دادپەروەری لە نوێنەرایەتی و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بەو بەیاننامەیەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە بڵاوکرایەوە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
“هەڵبژاردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکووک، شارێکی خاوەن فرەچەشنی کولتووری و پێکهاتەیەکی فرەیی، پێشکەوتنێکی گرنگ و مێژووییە لەڕووی گشتگیری و دادپەروەری لە نوێنەرایەتی و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی”. هەروەها ئاماژە بەوەش درا کە ئەمە وەک دانپێدانانێکی لەمێژینە بە مافێکی ڕەوا بۆ هاووڵاتییانی تورکمان، کە بەشێکی دانەبڕاون لە عێراق و کەرکووک، دەبینرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دابەشکردنی پۆستە ئیدارییە باڵاکانی کەرکووک بە شێوەی خولانەوەی لە نێوان پێکهاتەکان پێکهێنەرەکاندا، لەسەر بنەمای تەوافوق، دەستکەوتێکی دادپەروەرانەیە نەک تەنها بۆ تورکمانەکان بەڵکو بۆ هەموو ئەو پێکهاتانەی کە دانیشتوانی کەرکووک پێکدەهێنن. هیوادارین ئەم پێشهاتە ببێتە هۆی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی خەڵکی عێراق و کەرکووک.
– چی ڕوویدا؟
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق فەرمانی دەستنیشانکردنی مەحمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی وەک پارێزگاری پارێزگای کەرکووک پێشکەش کردبوو.
پارێزگاری کەرکووک دوای نزیکەی ١٠٠ ساڵ درایەوە تورکمان. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە دانیشتنی ١٧ی نیساندا، محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژارد.