دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ئاماده‌بوونی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، داوایكرد، قۆناغی دووه‌می پلانی ئاشتی له غه‌ززه جێبه‌جێبكرێت و له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه هۆشداریدا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له بنیاتنانه‌وه‌ی توانا ئه‌تۆمییه‌كانی.
دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هاوینه‌هه‌واری مار ئا لاگۆی خۆی له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕایگه‌یاند، “هیوادارهین زوو ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی قۆناغی دووه‌می پلانی غه‌ززه بكرێت، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆش قسه‌م كردووه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی توركیا له هێزی نێوده‌وڵه‌تی له غه‌ززه”.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “پێنج ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن كه له‌سه‌ر مێزه‌كه ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهۆ”، به‌ڵێنیشیدا هه‌موو شتێك له توانای واشنتن‌دا بكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی دوایین بارمته‌ی ئیسرائیل كه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
تره‌مپ باسی له پرسی ئێران كرد و وتی، “ده‌بیستم ئێران هه‌وڵی بنیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌دات و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و كاره بكه‌ن، جارێكی دیكه لێیان ده‌ده‌ین”.
سه‌باره‌ت به سووریا، تره‌مپ وتی، “هیوادارین سووریا و ئیسرائیل بگه‌نه رێكه‌وتن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌نیاهۆم لهڕێكهوتنێكی باش له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاگاداركردۆته‌وه، پێمان خۆشه سووریا هه‌لی جارێكی دیكه بونیادنانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له‌و هێرشه گرت كراوه‌ته‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و وتی، “تازه بیستوومه كه ئۆكرانیا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆك پوتینی له باوكوری ڕووسیا داوه، پێش ئه‌وه، ئێمه گفتوگۆیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ پوتین ئه‌نجامدا”.
پێش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و تاوتوێی هاوكارییه‌كانی ئاسایش و ئابووری ناوچه‌كه‌یان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دیدگای پلانی ئاشتی ٢٠ ساڵه‌ی تره‌مپ.